|
|
| هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕێبازی ده‌ره‌وه |
وا به فه‌رمی هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كۆتایی پـێدێت و هه‌ریه‌ك له دوو پارته سه‌ره‌كیـیه‌كه كاندیدی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه.
باراك ئۆبامای دیموكرات پاش ململانێـیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ ڕكه‌به‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی هێله‌ری كلنتن توانی بیسه‌لمێنێت ئه‌و زیاتر پـشتیوانی لێـده‌كرێت و هه‌لی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕكه‌به‌ره كۆماریـیه‌كه‌یدا زیاتره. هه‌ر بۆیه له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كاندا له شـاری دێنڤه‌ری سـتانی كۆلۆرادۆ نوێنه‌رانی پارته‌كه‌ی پـشـتیوانی خۆیان بۆ ڕاگه‌یاند و به فه‌رمی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ندیان كرد. |
| به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران |
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
ئازادیخوازانی ئێران!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دوَسته‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ!
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
به پێی به‌یانیه‌یه‌ك كه زیندانیه سیاسیه‌كانی كورد بڵاویان كردوَته‌وه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 4ی خه‌رمانانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی، چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به نیشانه‌ی بێزاری له رێژیم‌و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به رای گشتی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی‌و خۆ بواردن له خواردن.
|
| رێوره‌سمی 63 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات له ئه‌مریکا |
کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له ئه‌مریکا بۆ رێز گرتن له 25ی گه‌لاوێژ 63هه‌مین سالڤه‌گه‌ری دامه‌زرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌یرانێکی له رۆژی یه‌کشه‌ممۆ، 24ی ئووتی 2008 بۆ دانیشتووانی ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن له پارکی جیمزلانگ له ئیاله‌تی ڤیرجینیا پێک هینا. |
| دکتر میرو علیار مهمان برنامه میزگردی باشما در VOAبخش فارسی |
دکتر میرو علیار نماینده حزب دمکرات دمکرات کردستان ایران درآلمان و نهادهای اتحادیه اروپا در برکسل در برنامه میزگردی باشما در رادیو تلویزیون آ‌مریکا بخش فارسی در مورد اوضاع کردستان ...
|
| ئاگاداری مه‌راسمی 25ی گه‌لاویژ له ئیاله‌تی ڤیرجینیا له ئامریکا |
کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ل ده‌ستێ به‌گرتنی سیرانێک به به‌رزو پیرۆز راگرتنی 25ی گه‌لاوێژ 63هه‌مین سالرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران .
هاتن بۆ هه‌موو لایه‌که. |
| یه‌كیه‌تیی ئورووپا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی پێنج چالاكی كوردی كرد |
كوردستان میدیا: به‌پێی هه‌واڵی رادیۆ فه‌ردا، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وره‌یی یه‌كیه‌تیی ئورووپا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران‌دا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی پێنج چالاكی كورد بوو. فه‌ڕانسه، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وره‌یی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، رۆژی چوارشه‌ممه له به‌یانیه‌یه‌كدا،
|
| رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راپۆرتی نوێی خۆی‌دا نیگه‌رانی له په‌ره‌گرتنی سه‌ركوتی |
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، كورده‌كانی كوردستانی ئێران مۆڵه‌تی هه‌ڵبژاردنی هێندێ له ناوه كوردییه‌كانیان بۆ منداڵه‌كانیان نیه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، ژنانی كورد له‌ته‌ك هه‌ڵاواردنی چه‌ند قاتدا به‌ره‌وڕوون، چوونكه له كۆمه‌ڵگای كورددا رێوشوێنی كۆمه‌ڵایه‌تیی توند هه‌ن‌و ئه‌م هه‌ڵاواردنه كاتێك خراپتر ده‌بێ كه ده‌وڵه‌ت هه‌وڵێك بۆ پشتگیری له مافه‌كانی ژنان نادات.
|
| به‌ره‌و ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حدكا |

ده‌نگ دێ ، ده‌نگ دێ ، ده‌نگی مه‌لی ئه‌ویندار دێ،هه‌ستن له خه‌و ، وا به‌یانه و كازیوه‌یه، كاروانێكی خۆر له شانه و به‌ڕێوه‌یه،زرینگه‌ی زه‌نگی ئه‌م كاروانه ،ویژدانی خه‌وتووی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی له خه‌و هه‌ستاند،به ده‌ستێكی ئاڵای سه‌وزی سه‌ربه‌ستی و به‌وی دیكه‌ش خۆری زه‌ردی ڕزگاری بۆ هێناوین......
|
| به‌یاننامه‌ی سكرتاریای حیزبی دێموكرات سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی موراد قه‌ره‌یلا |
بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه P.K.K به هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی كورد ناڕه‌حه‌ت‌و په‌شێوه، ئه‌گه‌ر له ژێر رێبه‌ری‌و هه‌ژموونی خۆی‌دا نه‌بێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و حیزبه بزانێ كاتی قامك راوه‌شاندن‌و چاومۆڕكردنه‌وه له‌م‌و له‌و تێ‌په‌ڕیوه، به‌تایبه‌ت له حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی كورد حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به رێبه‌رانی P.K.K راده‌گه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له تۆمه‌ت وه‌پاڵدان‌و ته‌نانه‌ت له‌قاودانی هێندێ حه‌ره‌كه‌تی P.K.Kو لق‌و پۆپه‌كانی هه‌رگیز پێشقه‌ده‌م نه‌بووه‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه كه پیلانی دوژمنان بۆ له‌به‌رانبه‌ر یه‌كدا راگرتنی هێزه كوردی‌یه‌كان، سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر P.K.K له‌و باره‌وه بیهه‌وێ درێژه به‌م ره‌فتاره نادۆستانه‌ی كه به درێژایی ساڵانی رابردوو ده‌رهه‌ق به هه‌موو هێزه سیاسی‌یه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان گرتوویه‌ته به‌ر، بدا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی، ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌و روونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت‌و سیاسه‌ته‌كانی P.K.Kو لق‌و پۆپه‌كانی ده‌بێ.
|
| ره‌نگ دانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری خاتوو نه‌سرین قاسملوو بۆ ئه‌مریکا و به‌شداری له یادی دکتور قاسملوو دا |
له مه‌راسمی به شکۆی یاد و بیره‌وه‌ری 19هه‌مین سالرۆژی تیرۆره دوکتور قاسملوو له ئیاله‌تی ڤیرجینیا جه‌ندین راپۆرت له لایه‌ن چه‌ند رادیۆ و تلیڤیزیۆن ئاماده و بلاو بوونه‌وه که له خواره‌وه لینک کراون .
بۆ ئاگاداری پتر و دیتن یان بیستنی راپۆرته‌کان ده‌توانن له سه‌ر لینکه‌کان کلیک بکه‌ن.
|
| به‌شداری خاتوو نه‌سرین قاسملوو له رێوره‌سمی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ له کۆنگرێسی ئه‌مریکا |
رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی 14ی ژوئیه‌ی 2008 له لایه‌ن کاکێسی مافی مرۆڤی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و به هاوکاری شوڕای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ و نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا کۆڕێکی یادو بیره‌وه‌ریی بۆ یادی شه‌هیدانی ڤییه‌ن بۆ خاتوو نه‌سرین قاسملوو، هاوسه‌ری رێبه‌ری شه‌هید پێک هات.
|
|
|